نه‌وا
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌شنوسی بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی بلۆمبێرگ ره‌شنوسی بڕیارنامه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و ره‌شنوسه‌یه كه مانگی حوزه‌یران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرابوو.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه ده‌ستكاری نه‌كردنی ره‌شنوسه‌كه‌ی پێشوو به‌و واتایه دێت، كه ئه‌مریكا نایه‌وێت تێبینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ گۆڕینی ده‌قی ره‌شنوسه‌كه ره‌چاوبكات.
له ره‌شنوسه‌كه‌دا هاتووه، كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خۆیان به‌دوربگرن له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به ئێران و پێدانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی و هاوكاری راوێژكاری له‌و بواره به حكومه‌تی تاران.
به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 تامانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام چه‌ند مانگێكه ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه چڕكردۆته‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه دواجار بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له لایه‌ن روسیا و چینه‌وه ڤیتۆ بكرێت و هه‌وڵه‌كانی له‌بار ببرێن.