وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە رێژهی ٢٥٪ دابەزێندراوە، دهشڵێت: نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەتوانن لەمەبەدوا نەخۆشانی كۆرۆنا وەربگرن بۆ هاوكاریكردنی نەخۆشخانە حكوومیەكان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگهیاندووه، "وەكوو وەزارەتی تەندروستی بڕیارمانداوە، هەموو نەخۆشخانەیەكی ئەهلی نەخۆشی کۆڕۆنا وەربگرێت و سهرجهم نەخۆشخانە ئەهلیەکانمان ڕاسپاردووە بە وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا و هاوکاریکردنی نەخۆشخانە حکوومیەکان".
ئهوهشی خستۆتهڕوو، "نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە بڕی ٢٥% كەم كراوەتەوە و ئێمە چاودێریی نەخۆشخانەكان دەكەین، هەركەس سەرپیچی لە بڕیارەكەدا بكات سزا دەدرێت".