"پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌"

06/08/2020

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دەکەن" و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئه‌و حزبه‌ کۆببنەوە.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌: "کاک نێچیرڤان بارزانی پێشتر لەگەل قوباد تاڵەبانی کۆبووەتەوە و پەیوەندیی ھەیە و پەرلەمانی کوردستانیش کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبرد، بڕیارە جارێکی دیکە ئێمە و برادەرانی یەکێتی کۆ ببینەوە، چونکە ئێستا پەیوەندییەکانمان باشترن و گرژییەکانی پێشووتر نەماون، ھەرچەندە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە و کاتی کۆبوونەوەکەی داھاتوو دیار نییە."
به‌وته‌ی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، "پێشتر پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسییان ھەبووە لەبارەی ئیدارەدانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ھەموو بوارەکاندا" لەوانە پەیوەندیمان لەگەل بەغدا چۆن دەبێت، پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکان و بەڕێوەبردنی ئیدارەی کوردستان، ئێمە بەو ڕێککەوتنەدا دەچینەوە تا بزانین لە کوێ کەموکووڕیی ھەیە."
وتیشی: "رێککەوتنی دیکەمان لەگەڵ یەکێتی ھەیە لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم، ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەکوێ کێشەی ھەبێت ڕاست دەکرێتەوە. قەیرانی دارایی و پرسە سیاسییەکان و کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەگشتی باس دەکرێن."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group