سۆران.. بەهۆی زۆری كۆرۆناوە شوێنە قەرەباڵغەكان داخران

07/08/2020

نەوا
قائیمقامی سۆران هۆشداری لەبارەی زۆربونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە قەزاكە دەدات و دەشڵێت: خەریكە لە نەخۆشخانەكان جێی نەخۆشی دیكە نابێتەوە.
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"رۆژی هەینی لە كۆی 54 پشكنین 21 توشبوی كۆرۆنامان هەیە!"
رونیشیكردۆتەوە، ئەو توشبوە نوێیانە سێ توشبویان لە رەواندز، یەكێكیان لە خەلیفان و 17 كەسیان لە ناو سەنتەری شاری سۆران تۆماركراون.
جەختیشی كردۆتەوە كە بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، نوێژو وتاری هەینی لە هیچ مزگەوتێكی قەزاكە بەڕێوەناچێت و شوێنە قەرەباڵغەكانیش دادەخرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group