یەپەسە: مانگی رابردوو 10 پۆلیس و جەندرمەی تورك كوژراون

07/08/2020

نەوا
یەكینەكانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) رایگەیاند، مانگی رابردوو لە چالاكی شەڕڤانانیان لە شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا 10 جەندرمە و پۆلیسی تورك كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی یەپەسە لە مانگی تەموزدا شەڕڤانانیان زنجیرەیەك چالاكیان لە دژی هێزەكانی توركیا لە شارەكانی ئەو وڵاتە و باكوری كوردستان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە 10 جەندرمە و پۆلیس كوژراون و 51 كەسی تریش برینداربوون، كە برینی 18 كەسیان قورسە.
یەپەسە راشیگەیاندوە، هەر لەو چالاكیانەدا چەندین ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازی، چوار كارگە، ناوچەیەكی گەشتیاری و دوو وێستگەی دابەشكردنی كارەبا كراونەتە ئامانج و لەناوبراون.
هەر لە راگەیەنراوەكەیدا یەپەسە باسی لەوەكردووە، ئەوان  ڕق و كینەی گەلی كوردن و بە دووپاتكردنەوەی تۆڵەی گەورە، لێپرسینەوە لە كردەوەكانی دەوڵەتی تورك دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group