نه‌وا
نوسینگه‌ى ئه‌میندارێتیى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران داواى له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى كردوه سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكرابكه‌ن و فۆرمى ده‌ستپاكى پڕبكه‌نه‌وه.
حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه، سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایى داوه‌ته ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فۆرمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ساڵى 2020 پڕبكه‌نه‌وه.
باسى له‌وه‌شكردوه، مسته‌فا كازمى رێنماییه‌كه‌ى له دانیشتنى ژماره‌ى 18ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه، كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چو و داوایان لێكراوه به خێرایى فۆرمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و بینێرنه ده‌سته‌ى نه‌زاهه.
وته‌بێژى ئه‌میندارێتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، رێنماییه‌كه به‌پێى یاساى ده‌سته‌ى نه‌زاهه "ده‌ستكه‌وتنى نایاسایی"ه، كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "هه‌ركه‌س پۆستێكى هه‌یه یاخود پۆستێك به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، پێویسته سه‌روه‌ت و سامانى خۆى ئاشكرابكات".