نه‌وا
كۆشكى سپى ئه‌مریكا كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى بۆ ئه‌و وڵاته ئاشكراكرد و بڕیاره له 10 رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له 20ى ئاب پێشوازى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، بڕیاره هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئاڵنكارییه‌كان ده‌كه‌ن، كه ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ سه‌پاندویه‌تى، سه‌ره‌ڕاى تاووتوێكردنی بابه‌تى ئاسایش و وزه و ئابوریى.
له‌ماوه‌ى رابردودا بڕیاربو مسته‌فا كازمى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئێران و ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام به بیانوى ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا دواخرا و ئه‌و وڵاته ئاماده‌نه‌بو له‌وكاته‌دا پێشوازى لێبكات، هه‌روه‌ها به‌بیانوى نه‌خۆشكه‌وتنى پادشاى سعودیه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ریاز دواخرا، به‌ڵام گه‌شته‌كه‌ی بۆ تاران ئه‌نجامدا.