نه‌وا
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رێگه به كارمه‌ندانی ده‌دات تا مانگی ته‌مموزی ساڵی 2021 له ماڵه‌وه درێژه به كاركردن بده‌ن.
ژماره‌ی كارمه‌ندانی فه‌یسبوك نزیكه‌ی 48 هه‌زار كه‌سه، كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی ئاداری رابردوه‌وه، تا ئێستا له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن.
پێشتر فه‌یسبوك رێگه‌ی به كارمه‌ندانی دابوو تا كۆتایی 2020 له ماڵه‌وه كاربكه‌ن، به‌ڵام وته‌بێژێكی كۆمپانیاكه، كه ناوی ئاشكرانه‌كراوه وتویه‌تی "به پشت به‌ستن به راسپارده‌كانی شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستیی و له‌به‌ر پاراستنی ته‌ندروستیی كارمه‌ندان، شێوازی كاركردنمان له ماڵه‌وه تا مانگی ته‌مموزی ساڵی 2021 درێژكردوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن، مانگانه هه‌زار دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
پێشتریش مارك زوكه‌ربێرگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری فه‌یسبوك رایگه‌یاندبو، كۆمپانیاكه‌ی بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه، نیوه‌ی كارمه‌ندانی بۆ 15 ساڵ له ماڵه‌وه كاربكه‌ن.