"لە چەند نەخۆشخانەیەكی ئەهلی بۆ یەك رۆژ مانەوە هەزار و 500 دۆلار لە توشبوی كۆرۆنا وەردەگیرێت"

08/08/2020

نەوا
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان، بۆ یەك رۆژ مانەوەی توشبویەكی كۆرۆنا، هەزار و 500 دۆلار وەردەگیرێت، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئەو پرسە چارەسەر بكات.
میدیای فەرمیی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانێكی عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەكەی لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، رایگەیاندووە، لە چەند نەخۆشخانەیەكی ئەهلی، كە توشبوی كۆرۆنا وەردەگرن، بۆ هەر رۆژێك مانەوە هەزار و 500 دۆلار وەردەگیرێت، ئەگەر ئۆكسجینیشی بۆ بەكاربێت، 500 دۆلاری دیكە دەچێتە سەر تێچووی مانەوەكەی، بەوەش هەر نەخۆشێك ئەگەر ئۆكسجینی بوێت، بۆ پێنج رۆژ 10 هەزار دۆلاری لەلایەن نەخۆشخانەكەوە لێوەردەگیرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان پێیان راگەیاندون، ئەمڕۆ شەممە ئەو نرخە خەیاڵییە چارەسەر دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group