نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه باى به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌و با به‌هێزه‌ى چه‌ند رۆژێكه شاری سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، رۆژانى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌پله‌كانى گه‌رماش ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێننه‌وه و به‌رز نابنه‌وه، كه‌شوهه‌وا له شاری سلێمانی ئه‌م هه‌فته‌یه به جێگیری ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه، به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له پارێزگاى هه‌ولێر 42 پله، سلێمانى 37، دهۆك 41 و كه‌ركوك 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.