نه‌وا
له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، سێ حاڵه‌تی خۆكوشتن له كه‌ركوك تۆماركراوه، شاره‌زایانی بواری مافه‌كانی مرۆڤیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی ره‌وشی ئابووری ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه بوه‌ته‌هۆی بێكاری و سه‌ختبونی ژیان و تێكچوونی باری ده‌روونی خه‌ڵك.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له كه‌ركوك، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا 36 كه‌س له پارێزگاكه‌دا خۆیان كوشتوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری نێوان هه‌ینی و شه‌ممه‌دا، سێ حاڵه‌تی خۆكوشتن له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجا عه‌لی و ئیمام قاسم و گوندی ئه‌لحلوه وه‌سه‌ی ناحیه‌ی زابی قه‌زای حه‌ویجه تۆماركراوه.
كه‌سوكاری یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی خۆی كوشتوه و دوكاندار بوه، ده‌ڵێن "ماوه‌یه‌كه دۆخی ده‌رونی خراپه و هه‌ست به‌جیاوازی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌كرا، به‌ڵام هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌كرده‌وه خۆی بكوژێت".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێكخراوی هیوای عیراقی له كه‌ركوك ده‌ڵێت "حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ دۆخی ئابوری و بێكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كه‌ره‌نتین و نه‌مانی هه‌لی كاركردن هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له پارێزگاكه‌دا".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌جاد جومعه سه‌رۆكی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ وتی "بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی كردوه‌ته‌سه‌ر ژیانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بژێویان له‌سه‌ر كاری ئازاده و له‌به‌رانبه‌ر كاركردنیان كرێ وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش دۆخی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكه و به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه یا رێگایان پێ‌نادرێت بچنه سه‌ر كاره‌كانیان".
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ-یش "له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 36 كه‌س خۆیان كوشتوه، كه ١٧یان له ره‌گه‌زی مێینه‌ن و 19 شیان له ره‌گه‌زی نێرینه‌ن و به‌شێوازی جۆراوجۆر خۆیان كوشتوه، له ساڵی 2019شدا له كه‌ركوك 106 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه".