نهوا
بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییش له پهرلهمانی عیراق دەڵێت، لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێک کەوتوون و تەنیا ھەندێ وردەکاری ماوە بۆ ڕۆژی سێشەممە.
ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبهكهی ڕاگەیاندوه: "ڕۆژی سێشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن سەردانی بەغدا دەکات، ھەردوولا گەیشتوونەتە بنەما بنەڕەتییەکان و ھەندێ وردەکاری لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا ماوە."
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕۆژی سێشەممە بۆ تەواوکردنی ئەو وردەکارییانە شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا."
لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، د. ڤیان سەبری دەڵێت: "بێگومان مەبەست لە وردەکاری، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام زانیاریم نییە لەسەر وردەکاری لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەوە."