نه‌وا
بەرپرسێکی وەزاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، خەرج دەکرێ.
خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه، "ماوەی چەند مانگێک بوو كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، دروست ببوو، پێش جەژن ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا، مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی باس‌نیوز باسی له‌وه‌شكردووه، لە فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر چەكی دوو مانگی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە كراوە، ئەمڕۆ بردراوە بۆ گەنجینە، بڕیارە سبەی بۆیان خەرج بكرێت.
لە هەولێر 380 فەرمانبەر لەسەر بوودجەی پەرەپێدان فەرمانبەری گرێبەستی تەندروستین، لە سلێمانی و دهۆكیش چه‌ندین كەسن و مووچەی مانگی 1 و 2 و 3ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.