نه‌وا
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه و ده‌ڵێت "ته‌ندروستیم زۆرباشه".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت له زارى خۆمه‌وه رایبگه‌یه‌نم توشى په‌تاى كۆرۆنا بوم، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستیم زۆرباشه".
ده‌شڵێت "ده‌توانم بڵێم خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم توشبوم، بۆئه‌وى باشتر هه‌ست به ئێش و ئازارى هاووڵاتیان بكه‌م، كه رۆژانه وه‌ك توشبوى ڤایرۆسه‌كه تۆمارده‌كرێن".
لاهور شێخ جه‌نگی ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، هه‌میشه خۆی و تیمه‌كه‌ی ناوچه‌كان گه‌ڕاون بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانى خه‌ڵكدا بن و كه‌مێك له‌و بارگرانیه كه‌مبكه‌نه‌وه، كه كه‌وتوه‌ته سه‌ر شانى خه‌ڵك، وتیشی "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕم به‌وه نه‌بوه به خۆكه‌ره‌نتینه‌كردن خۆمان له مه‌ترسییه‌كان دوربخه‌ینه‌وه، به‌ڵكو باوه‌ڕم وایه ده‌بێت خۆمان روبه‌ڕوى ببینه‌وه و به‌رگرى له‌شمان به‌هێز بكه‌ین و خۆمان بپارێزین له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان".
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت "هه‌مومان ئه‌گه‌رى توشبونمان هه‌یه و له كۆتاییشدا ده‌مرین، هه‌وڵبده‌ن پاره‌وپول چاوتان كوێرنه‌كات و واز له خزمه‌تى هاووڵاتیان مه‌هێنن، چونكه له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ى بۆ خۆتان و نه‌وه‌كانتان ده‌مێنێته‌وه ناو و ناوبانگه، تكایه باشتر بیربكه‌نه‌وه و هه‌وڵبده‌ن به ته‌نگ ئێش و ئازارى میللـه‌ته‌كه‌مانه‌وه بن و ئه‌وه‌نده بیر له سه‌روه‌ت و سامان و پۆست و كورسى مه‌كه‌نه‌وه، به‌خۆتاندا بچنه‌وه و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ى دروستبوه له‌م هه‌رێمه تێیپه‌ڕێنن".