نه‌وا
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی قاچاخچێتی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی "له‌بری هه‌نگاونانی خێرا بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیكردوه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا له بازاڕدا نوسینگه‌ی قاچاخی دانراوه و هه‌رچیت بوێت له خاڵه سنورییه‌كانه‌وه بۆت داخڵده‌كه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه عه‌دنان عوسمان وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت، "ژیانی موچه‌خۆران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی خراپدایه، به‌ڵام له‌بری هه‌نگاونانی خێرا بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه، كه‌چی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردوه".
عه‌دنان عوسمان دوپاتیده‌كاته‌وه، "به‌شداریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت ته‌نها له پێناو چاكسازی و ڕێگریكردن له گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی بووه"، بۆیه ده‌ڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه نه‌ك نابینه پاسه‌وانی ئه‌م به‌دڕه‌فتاری و كاره نایاساییانه، به‌ڵكو به‌هه‌موو توانایه‌كمان ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نابین".
وته‌بێژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه "ئێستا سه‌رباری گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاریی كۆمپانیاكانی نزیك له حیزب، كه‌چی به‌شێك له به‌رپرسان به‌هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان، سه‌رقاڵی قاچاخچێتی مه‌ترسیدارن و به ئاشكرا له بازاڕدا نوسینگه‌ی قاچاخیان داناوه و هه‌موو كاڵایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌بێ هیچ پشكنینێك ده‌هێننه كوردستانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش جگه له یاسا شكێنی و گه‌نده‌ڵی، مه‌ترسیشه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هاوڵاتیان".
له كۆتاییدا پێداگیریی گۆڕانی له‌سه‌ر چاكسازی له دۆسیه‌ی نه‌وت و خاڵی سنوری و باج و سیسته‌می موچه دوپاتكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "پێویسته ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو كابینه و هه‌ردوو حزب و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ كۆتاییهێنان به‌م یاساشكێنی و قاچاخچێتیه، كه له سنوره‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی كردوه و بوه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی مانگانه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری داهاتی هه‌رێم".