نەوا
وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی تاقیكردنەوەكانی دەرەكی قۆناغی ئامادەیی لە رۆژانی قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی رۆژی سێشەممەدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەردەوامبوونی تاقیكردنەوەكانی دەرەكی لە رۆژانی قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆدا بەپێی خشتەی بڵاوكراوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكە.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە خوێندكاران كراوە بەردەوام بن لە هەوڵ و كۆششەكانیان لەپێناو بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.
بەپێی ئەو بڕیارە، قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆ لە رۆژانی پێنجشەممە و شەممە خوێندكاران و مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەرەكییەكان ناگرێتەوە.