شاره‌زایه‌كى ئه‌منى: توركیا بێده‌نگیى عیراق بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى خه‌ونى عوسمانى به‌كارده‌هێنێت

12/08/2020 عێراق

نه‌وا
عه‌بدولمونعیم ساعدى شاره‌زاى ئه‌منیى عیراقى ده‌ڵێت "به‌هۆى بێده‌نگیى حكومه‌تى عیراق و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى سه‌ربازیى دژى توركیا، ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر روبه‌ری زیاتری خاكى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گرێت".
ساعدى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌، عیراق هه‌موو توانایه‌كى هه‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازیى توركیا و وه‌ستاندنى ده‌ستدرێژیه‌كانى به‌ بیانوى به‌ ئامانجگرتنى "په‌كه‌كه‌".
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، توركیا ده‌یه‌وێت روبه‌ری زیاتری خاكى هه‌رێمى كوردستان داگیربكات هه‌روه‌ك له‌ سوریا كردى، بۆ ئه‌وه‌ش بێده‌نگیى حكومه‌تى عیراق و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى سه‌ربازیى وه‌ك هه‌ل به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ك به‌ره‌و زیندوكردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانی-یش هه‌نگاوده‌نێت.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منیه‌ باسى له‌وه‌كردوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام بۆردومانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ سه‌ربازیشى هاته‌ پاڵ، ئه‌و ناتوانێت په‌كه‌كه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراق جیابكاته‌وه‌، بۆیه‌ عیراق ده‌كاته‌ ئامانج نه‌ك گروپێكى دیاریكراو، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌وه‌یه‌ حكومه‌ت وه‌ڵامى سه‌ربازى بداته‌وه‌ و به‌رگرى له‌ خاكه‌كه‌ى بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group