راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمه‌وه‌

13/08/2020

نەوا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شارەکە دەستیانكردوە بە دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەك و شەقامە سەرەكییەكان.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی لە سیمی خاتوناوە و دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ لە نزیك كۆگەكانی شەقامی سەرەكی هەولێر-گوێڕ و بە تەواوبونی ئەو پرۆژانەش كێشەی ئاوەڕۆ لەو شوێنانە كۆتاییان دێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەئێستادا تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكان وێڕای نۆژەنكردنەوەی شەقام و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان، دەستیان كردوە بە دروستكردن و جێبەجێكردن و دروستكردنی چەندین پرۆژەی ئاوەڕۆ لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر، وەك دروستكردنی ئاوەڕۆی هەردوو گەڕەكی رۆشنبیری و فەرمانبەران.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دەستكراوە بە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سیمی خاتوناوە، لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ لە نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێرـ گوێڕ كە لە رۆژانی داهاتوشدا کارەکانی بەردەوام دەبێت و بە تەواوبونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کۆبونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی هەولێرـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group