نه‌وا
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ڵامی پیاوێكی فه‌ره‌نسی دایه‌وه گه ده‌یه‌وێت له په‌خشی راسته‌وخۆدا بمرێت.
كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند، داواكه‌ی ئالن كۆكی ته‌مه‌نی 57 ساڵیان ره‌تكردۆته‌وه، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت رێگه‌ی پێبدرێت له په‌خشی راسته‌وخۆدا بمرێت.
ئالن كۆك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه و دوایین ژه‌مه خۆراكی خۆی خواردووه و ده‌یه‌وێت به‌م جۆره له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی به ژیانی بێت.
پێشتر ئه‌و پیاوه داوای له ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردبوو، كه رێگه‌ی پێبده‌ن به خواردنی ده‌رمانێك كۆتایی به ژیانی و به ئازاره‌كانی بهێنێت، به‌ڵام ماكرۆن داواكه‌ی ره‌تكردبوه‌وه.