نه‌وا
ماڵپه‌ڕی ABCبڵاویكردوه‌ته‌وه، یانه‌ى ریاڵ مه‌درید پلانه‌كانى بۆ كڕینى سیانه ئاڵتونییه‌كه ده‌ستپێكردوه، كه بریتین له "كامفینگا، هالاند و مباپێ".
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، پلانه‌كه‌ى ریاڵ مه‌درید وه‌رزى داهاتووى گواستنه‌وه‌كانه و له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانه بكاته‌وه، كه به‌هۆى كۆرۆناوه به‌ریكه‌وتووه و پاره بۆ كڕینى سیانه ئاڵتونییه‌كه كۆبكاته‌وه.
بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا زیانێكى زۆرى له یانه‌كانى جیهاندا، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ریالأ مه‌درید نه‌یتوانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ "كامفینگا" ئه‌نجامبدات و پێویسته ئه‌و یاریزانه وه‌رزێكى تر چاوه‌ڕێ بكات بۆ چوونه یانه ئیسپانییه‌كه.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به هالانده ئه‌ركه‌كه قورسه و یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى نایه‌وێت به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ببێت، به‌ڵام ریاڵ له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، مباپێش هه‌مان كێشه‌ى هه‌یه و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵیدا پێویستى به هه‌وڵێكى زۆر و پاره‌یه‌كى زرۆیشه، چونكه یانه‌ى پاریس سانجێرمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ هێشتنه‌وه‌ى.