نه‌وا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى مێشێك له‌كاتى نانخواردندا بێزارى ده‌كات، پیاوێكى فه‌ره‌نسى نیوه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی Sud-Ouest بڵاویكردوه‌ته‌وه، پیاوێك كه له هه‌شتاكانى ته‌مه‌نیدایه، له‌كاتى نانخواردندا مێشێك به‌رده‌وام به ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ته‌واو بێزار ده‌بێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پیاوه‌كه ئامێرێكى كاره‌بایى، كه بۆ كوشتنى مێروه‌كان دروستكراوه، هه‌ڵده‌گرێت و دواى مێشه‌كه ده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌شدا غاز له بتڵێكه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا دزه‌ی كردوه، كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمى دوردونى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا و به‌یه‌كگه‌یشتنى غازه‌كه و ئامێره كاره‌باییه‌كه ده‌بێته‌هۆى دروستبونى ته‌قینه‌وه.
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه، چێشتخانه‌ى ماڵه‌كه‌ى وێران ده‌بێت و زیانێكى زۆر به‌ر سه‌قف و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ی ماڵه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر له روداوه‌كه رزگارى ده‌بێت و ته‌نها له‌ده‌ستیدا توشى سوتاوى بوه.
سه‌رچاوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گاڵته‌ئامێز باسى له‌وه‌شكردوه، تائێستا چاره‌نوسى مێشه‌كه نادیاره و پیاوه‌كه له‌ئێستادا له خێمه‌یه‌كدایه و ماڵه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.