نه‌وا
لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی له هاوڕێكانى یانه‌كه‌ى نیگه‌رانه، چونكه پێیوایه له‌و كێشه‌یه‌ى له‌ماوه‌ى رابردودا بۆى دروستبو، بێهه‌ڵوێست بون.
رادیۆى "ئۆندا سیرۆ" بڵاویكرده‌وه، میسى ته‌مه‌ن 33 ساڵ ناڕه‌زایى و بێزاریى خۆى له هه‌ڵوێستى هاوڕێكانى له یانه‌كه ده‌ربڕیوه، چونكه پێیوایه له كێشه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ "جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ"ی سه‌رۆكى یانه‌كه پشتگیری‌یان نه‌كردوه.
رادیۆكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه توڕه‌یه له‌وه‌ى ته‌نانه‌ت به نامه‌یه‌ك یاخود وشه‌یه‌كیش هاوڕێكانى پشتگیری‌یان نه‌كردوه و بێلایه‌نییان هه‌ڵبژاردوه.
دواى كێشمه‌كێشێكى گه‌وره له‌نێوان مانه‌وه و جێهێشتنى یانه‌كه، له‌كۆتاییدا میسى بڕیاری دا ساڵێكى دیكه له ریزه‌كانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بمێنێته‌وه و تا ئه‌وكاته‌ش بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه كۆتایى دێت و ده‌توانێت بێبه‌رانبه‌ر یانه‌كه جێبهێڵێت.