نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپی جه‌ختی كرده‌وه، كه ساڵی داهاتوو ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جارێكی تر دواناخرێت.
جان كۆتس به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، ساڵی داهاتوو له هه‌ر دۆخێك‌دا ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی ئه‌و بۆنه وه‌رزشیه شكست به كۆڤیدی 19 ده‌هێنن.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپی جه‌ختیشی كرده‌وه، له 23 ی ته‌موزی ساڵی داهاتوودا به كۆرۆنا و به بێ كۆرۆنا یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاد به‌ڕێوه‌ده‌چن.
بڕیاربوو له هاوینی ئه‌مساڵدا یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد له تۆكیۆی ژاپۆن به‌ڕێوه‌بچن به‌ڵام به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دواخران.
پێشتر یوشیرۆ موری سه‌رۆكی لیژنه به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به میدیای فه‌رمی ژاپۆنی وتبوو، ئه‌گه‌ر دۆخی كۆرۆنا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، بێ گومان ساڵی داهاتووش یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ناچن.
هاوكات به پێی راپرسییه‌ك زۆرینه‌ی ژاپۆنیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دواخستنه‌وه‌ی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆدان.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه دانراوه ئۆڵۆمپیاد و پارئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به به‌شداری زیاتر له 15 هه‌زار وه‌رزشوان كه زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیان خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تن، له 42 یاریگای ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.