نه‌وا
سه‌ره‌ڕاى داواكاریه‌كانى دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ جێبه‌جێنه‌كردنى له‌سێداره‌دانى ناڤید ئافكارى پاڵه‌وانى زۆرانبازى ئێرانى، رژێمى ئه‌و وڵاته سزاكه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرد.
كازم موسه‌وى سه‌رۆكى دادگاى باڵا له پارێزگاى فارس رایگه‌یاندوه، به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ناڤید ئافكاریدا جێبه‌جێكراوه، ئه‌وه‌ش دواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه یاساییه‌كان و سوربونى خێزانى "حه‌سه‌ن تركمان" كه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه كوژراوه له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانى.
له‌كاتى خۆپیشاندانێك له ساڵى 2018 له شارى شیرازى باشورى ئێران ناڤید ئافكارى پاڵه‌وانى زۆرانبازى كه ته‌مه‌نى 27 ساڵ بوو ئه‌فسه‌رێكى ئه‌منى ئێرانى كوشت.
به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه دادگا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پاند، هه‌روه‌ها تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى 20 تاوانى تر‌ى روبه‌ڕوكرایه‌وه، وه‌ك گردبونه‌وه‌ى نایاسایى و پلانگێڕى بۆ ئه‌نجامدانى تاوان دژى ئاسایشى نیشتمانى و ئیدانه‌كردنى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئێران.
هه‌روه‌ها سزاى زیندانى 54 ساڵ و 27 ساڵ و لێدانى 74 جه‌ڵد به‌سه‌ر براكانى "وه‌حید" و "حه‌بیب"دا سه‌پێنران.