نه‌وا
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، به تێكه‌ڵكردنی حه‌بێكی دژه‌هه‌وكردن له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی به‌كارهاتو وه‌ك چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، قۆناغی چاكبونه‌وه‌ی نه‌خۆش یه‌ك رۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له كۆمپانیای ده‌رمانی (Eli Lilly) بڵاوكراوه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به‌كارهێنانی حه‌بی دژه‌هه‌وكردن به ناوی Baricitinib له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی Remdesivir كه وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كارده‌هێنرێت، قۆناغی چاكبونه‌وه‌ی نه‌خۆش رۆژێك كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای نیشتمانیی نه‌خۆشی هه‌ستیاریی و گوازراوه‌ی نیشتمانی ئه‌مریكا پشتیوانی لێ كراوه، به‌كارهێنانی حه‌بی دژه هه‌وكردن به ناوی Baricitinib بۆ توشبوانی كۆرۆنا، بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆی گشتی توشبوان له بری چوار رۆژ ته‌نها به سێ رۆژ چاكببنه‌وه.
له دوای به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه له‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار نه‌خۆش و چاودێریكرددنی كاریگه‌رییه‌كانی، ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاند، داواكاری پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا كردوه بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه به زوترین كات به‌ده‌ستبهێنن.