لەژاپۆن زیاتر لە 80 هەزار كەس تەمەنیان سەدەیەكی تێپەڕاندووە

15/09/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بۆ یەكەمجار لە ژاپۆن ژمارەی ئەو كەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 100 ساڵ، 80 هەزار كەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی و كار و خۆشگوزەرانیی ژاپۆن تۆماری ئەو كەسانەی نوێكردەوە، كە تەمەنیان یەك سەدەی تێپەڕاندووە، لە ئامارە نوێكەدا 9 هەزار و 176 كەسی دیكە تەمەنیان چووەتە سەروو 100 ساڵ، بەوەش ئەو كەسانەی ئێستا لە ژاپۆن تەمەنیان لە سەدەیەك زیاترە، گەیشتونەتە بۆ 80 هەزار و 450 كەس.
لە ژاپۆن لە ساڵی 1963وە ئەو ئامار و زانیارییانە لەبارەی تەمەنەوە تۆماردەكرێن، ماوەی نزیكەی 60 ساڵە بە بەردەوامی رێژەی ئەو كەسانەی دەگەنە سەروو 100 ساڵ لەبەرزبونەوەدایە، زۆرینەی ئەوانەی تەمەنیان سەدەیەك تێدەپەڕێنێت، بریتین لە ژنان، كە 88%ی رێژەكە پێكدەهێنن، زۆرترینیشیان لە ویلایەتی شیمانە دەژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group