رەنگە لەمانگی داهاتووەوە لە ئەمریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دابەشبكرێت

17/09/2020 جیهان

نەوا
بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داهاتووتر لە ئەمریكا دەست بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكرێت، بەڵام دۆناڵد ترامپ دەڵێت، بۆی هەیە مانگی داهاتوو ڤاكسین دابەشبكەن.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە ‌كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەست بە دابەشكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكرێت و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش 100 ملیۆن ڤاكسین لە سەرتاسەری ئەمریكا دابەشدەكرێت، تاوەكو ناوەڕاستی ساڵی داهاتووش، یاخود پێشتر، ڤاكسینەكە بەشێوەیەكی فراوان لە زۆربەی ویلایەتەكانی ئەمریكا دابەشدەكرێت.
ئەمریكا، بە حكومەت و كۆمپانیا و ناوەندە پزیشكییەكانیەوە، خەریكی تاقیكردنەوە و بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنان، كە گرنگترینیان ڤاكسینەكانی كۆمپانیای مۆدێرنا، كۆمپانیای فایزەر و هەروەها ئەو ڤاكسینەی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی بە پشتگیریی حكومەتی ئەمریكا خەریكی دروستكردنیەتی.
ئەمە جگە لەوەی وڵاتانی دیكەی وەكو چین و روسیا و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپیش سەرقاڵی بەرهەومهێنانی ڤاكسینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group