نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 326 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 84 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/9/2020 له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه، 4 هه‌زار و 326 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 307 هه‌زار و 385 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 84 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ 8 هه‌زار و 332 كه‌س بهزبۆوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 859 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 241 هه‌زار و 100 تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.