نه‌وا
كه‌شتیی (باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا) بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌رزین، بۆ به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌ی چالاكی تێدا ئه‌نجامده‌دات، تا 18ی تشرینی یه‌كه‌م له‌نێو ده‌ریادا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و كه‌شتییه‌ی توركیا مشتومڕی زۆری دروستكردوه و له‌گه‌ڵ یۆنان بارگرژی هێناوه‌ته ئاراوه به‌وپێیه‌ی رێككه‌وتنی ده‌ریایی پێشێل ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ستافی كه‌شتییه‌كه، ئه‌ركه‌كانی له 18ی ئه‌یلوله‌وه تا 18ی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وامده‌بێت.
كه‌شتی باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا، له‌گه‌ڵ ژه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی بچوكتر، له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له نزیك قوبرس، كاره‌كانی گه‌ڕان، پشكنین و توێژینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه ئه‌نجامده‌دات.