ئەمریكا رادار و زرێپۆشی جەنگیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد

19/09/2020

نەوا
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلی رەوانەی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كرد.
لەوبارەیەوە كۆلۆنێڵ بیل ئێربن وتەبێژی فەرماندەییەكە دەڵێت "بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە ئاسایشی هێزەكانی هاوپەیمانی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا فەرمانی كرد بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێك. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ زیادكردنی دەوریەی فڕۆكەی جەنگیی بەسەر هێزەكانی ئەمریكا راداری سێنتینێڵ و بۆ پشتیوانیش لە سەربازانی ئەمریكا لە ناوچەی ئارامی سوریا، زرێپۆشی جەنگی برادلی رەوانە كران".
هەروەها باسی لەوەشكرد ئەو هەنگاوانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە هێزەكانی ئەمریكا لە بەرەنگاربونەوەی داعش گیراونەتەبەر و بە ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپەیمانی گۆڕانكاریكراوە لەبارەی پێگەكانی هێزەكە لە ناوچەكەدا.
وتیشی "پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئۆتۆمبێلەكانی برادلی رەوانەی سوریا كردوە. ئەمریكا بەدوای پێكدادانەوە نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێكدا لە سوریا، بەڵام بەپێی پێویست هێزەكانی هاوپەیمانی دەپارێزێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group