"پارتی لەسەر سنوری رۆژئاوای كوردستان هێز كۆدەكاتەوە"

19/09/2020

نەوا
بەوتەی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستی بەزیادكردنی هێز كردووە لەسەر سنوورەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و دەستی بە دروستكردنی بنكەی نوێ كردووە و چەكی قورسیان تێداجێگر دەكات.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز نزیك لە پەكەكە، هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی لەسەر گردەكانی فیشخابوور لەسەر سنووری نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان دەستیان بە دروستكردنی بنكە و سەنگەری نوێ كردووە و هاوكات چەكی قورس و هێزێكی زۆر لەو بنكە نوێیانەدا لەبەرامبەر ڕۆژئاوا جێگردەكات.
ئاژانسەكە بەجۆرێك لە گومان و مەترسییەوە سەیری ئەو هەنگاوەی پارتی دەكات و ترسی لە هەنگاوی سەربازیی توركیاش هەیە بۆسەر ناوچەی دیكەی رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت كۆبانێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group