وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی ده‌ركرد

19/09/2020

نه‌وا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه‌، لەمەودوا پرۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بە شێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا، كە لە په‌یجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، رایگه‌یاندوه‌، لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لە لایەن وەزارەتەوە بە شێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشدار بن لە پرۆسەی کڕینی ئاشکرا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.
باس له‌وه‌شكراوه‌، ئەو بڕیارە "لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی"یه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group