نه‌وا
مه‌لا به‌ختیار كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت نه‌توێراوه قسه بكه‌ی تا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا مابوو، ئه‌وانه نه‌خوێنده‌وارن و هیچ ئاگاداری مێژوو نین.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌شاری سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌راسیمێكدا كتێبه‌كه‌ی (له‌بری بیره‌وه‌ری) بڵاوكرده‌وه‌و له‌وته‌یه‌كیشدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه كه له‌ئه‌نجامی نوسینی كتێبه‌كه‌یدا لێی گیراوه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی پێی وتراوه تاوه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا مابوو نه‌یووێراوه ئه‌م ڕه‌خنانه بگرێت كه ئێستا گرتویه‌تی ئاشكرایكرد:"ساڵی 2008 به‌كاك نه‌وشیروانم وت من و تۆ جیاوازیمان زۆر زۆره، وه‌ره با بچینه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و مونازه‌ره‌یه‌ك بكه‌ین، هه‌ر ئه‌وكاتیش عومه‌ر شێخ موس وتی من به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان ڕه‌تیكرده‌وه‌و ئاماده نه‌بوو".
وتیشی:"ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت نه‌توێراوه قسه بكه‌ی تا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا مابوو، ئه‌وانه نه‌خوێنده‌وارن و هیچ ئاگاداری مێژوو نین".
باسی له‌وه‌شكرد، "خەڵك وتار‌و ڕەخنە لەسەر لینین و جیڤاراو ما‌و تسی تۆنگ و ستالین دەنوسن و ڕەخنەی لێ دەگرن، ناكرێت لەڕوی مێژوەوە لەسەر نەوشیروان مستەفا نەنوسین".
مه‌لا به‌ختیار له‌وه‌ڵامی ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ری نوسراون وتی:"ئەدەبی مێژوو، به‌بێ ئه‌ده‌ب ناكرێ و نانوسرێته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی خێزانه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئه‌و بێ ئه‌ده‌بانه‌وه، تێگه‌یشتین ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌كتێبه‌كه‌یدا هیچ ڕه‌فتارێكی تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای باسنه‌كردوه، "له‌كاتێكدا له‌ساڵی 1977وه كاك نه‌وشیروان ده‌ناسم و دونیایه‌ك بابه‌تی تایبه‌تی ژیانی ئه‌وم له‌لایه، به‌ڵام ئه‌خلاقم ڕێگه‌م نادا ئه‌و بێئه‌خلاقیه‌ی به‌رامبه‌رم ده‌كرێ من بیكه‌م".
راشیگه‌یاند، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گرده‌كه لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی كتێبه‌كه‌م بده‌نه‌وه، من ئه‌مه‌م به‌دڵه‌و پێمخۆشه، به‌ڵام تكا له‌گۆڕان ده‌كه‌م كۆنه جاش مه‌هێنن له‌سۆشیال میدیا قسه له‌سه‌ر من بكات، چونكه زۆر عه‌یبه‌یه.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی مه‌لا به‌ختیار كه تیایدا باسی له نه‌وشیروان مسته‌فا كردبوو، ئه‌و قسانه‌ی كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌دوای خۆیدا هێنا و میدیاكانی سه‌ر به‌و بزوتنه‌وه‌یه چه‌ندین بابه‌تان له دژی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه.