نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، وه‌ڵامێكی توند و روخێنه‌ری ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی ئیسنای راگه‌یاندووه، له‌ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌لامێكی توند و وێرانكه‌ریان ده‌بێت.
ماده‌ی 51 ی جارنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسی له مافی به‌رگریی ره‌وا كردووه له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر وڵاتان.
ئه‌و وتانه‌ی خه‌تیب زاده له كاتێكدایه له رۆژانی رابردوودا هیچ لێدوانێك له باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
واشنتۆن له رۆژانی رابردوودا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزانێودهوڵهتیهكانی بۆ سه‌ر تاران راگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ن.