نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند، بەهۆی کەمی پارەی کاشەوە، وەزارەتی دارایی نه‌یتوانیوه مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران خه‌رج بكات.
میدیاكانی عیراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكرده‌وه، وەزارەته‌كه‌یان چاوەڕوانی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵە لە لایەن پەرلەمانەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت له رێگه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌وه پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران دابین بکات.
روونیشی کردووەتەوە، وەزارەتی دارایی پێویستی بە 3 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە، بۆ ئەوەی بیخاتە سەر ئەو بڕە پارەیەی هەیەتی و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابه‌شبكات.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دواتر دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وته‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی عیراقه‌وه، حكومه‌تی فیدراڵ بۆ دابه‌شكردنی موچه تووشی كێشه بووه له چه‌ند مانگی رابردوودا له رێگه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی ناوخۆییه‌وه توانیویه‌تی موچه دابین بكات.