نهوا
هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دەوامی بەشی مۆڵەتی فەرمانگەکەیان لەبری کاتژمێر شەش، تا کاتژمێر چواری ئێوارە دەبێت.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە: "سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، کە دەکاتە 27ی ئەیلولی 2020، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر تا کاتژمێر چواری سەر لە ئێوارە دەبێت، لە جیاتی کاتژمێر شهشی ئێوارە".
باسی لهوهشكردووه: "ئەم کەمکردنەوەی کاتی دەوامەش لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کە پێشتر لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ هەبووە".