نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، بە فەرمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 540 ملیۆن دینار بۆ ناوەندەكانی خوێندن تەرخان كرا.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كردووه، "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەی 540 ملیۆن دینار بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لە تەواوی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان كرا".
باس له‌وه‌ش كراوه، ته‌رخانكردنی ئه‌و گوژمه‌یه بۆ کرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزییه له په‌تای كۆرۆنا و بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 - 2021ه.