نه‌وا
مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات.
مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاری تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ئاوی هه‌رێمی كردوه و تێیدا وه‌زیرانی توركیا، سوریا، ئێران، قه‌ته‌ر، عوممان، هیندستان، كازاخستان، سویسرا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به‌شداربون.
له وتارێكیشیدا، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا نێرده‌ی تایبه‌تییان له بواری ئاوی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا پێكهێناوه.
هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌مان نیه‌تی باش له‌نێوان عیراق و ئێرانی هاوسێیشی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی ئاوی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی په‌رۆشی ئه‌وه‌یه په‌ره‌ی زیاتر به ئاسۆی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق بدات.
فاتیح یڵدز له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیی و هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا گفتوگۆیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به ئاسۆی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق نیشانداوه و هه‌روه‌ها پاڵپشتی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ به‌غدا دوپاتكردوه‌ته‌وه.