نهوا
ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسی دیكهش برینداربوون.
لهوبارهیهوه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردۆتهوه، لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا و لەو رووداوەدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسیش برینداربوون.
ئاماژە بەوەکراوە، هۆکاری سەرەکی روداوەکە تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترای تایبەت بووە، كه خۆی کێشاوه بە ستونی روناکی ناوەڕاستی شەقامەکە.
هاوكات بهپێی زانیارییهكان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چوار منداڵ و نەوجەوان بوون، كه تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و 15 ساڵان بووە، ئەو کەسانەشی كه بریندارن دوو منداڵ و دوو ئافرەتن، کە ئافرەتێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلهكه بووه.