فراکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

24/09/2020

نه‌وا

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاوکردەوە.

 فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ بەیاننامەكه‌دا رایگه‌یاندوه‌، "ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا".
هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین".

دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین کە یٔەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەکەی دەنگی یٔازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەکەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەکەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کاروانی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group