گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان هەولێر و توركیا دەستپێدەكاتەوە

24/09/2020

نه‌وا

وابڕیارە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان هەولێر و وڵاتی توركیا دەست پێ بكاتەوەو لە چوارچێوەیەدا به‌وته‌ی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمشەو گەشتێک ئەنجامدەدرێت.

 ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاندوه‌ "ئەمشەو گەشتەکانی نێوان تورکیا و هەولێر دەستپێدەکاتەوە و فڕۆکەیەک لە ئیستانبوڵەوە،کاتژمێر 11:25 خولەکی شەو دەست بە گەشت دەکات و کاتژمێر 2ی بەرەبەیان دەگاتە هەولێر".
لای خۆشیه‌وه‌ تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا، فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەسڕە و نەجەف ناگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group