مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

25/09/2020

نەوا
مەسرور بارزانی لەساڵیادی ریفراندۆم پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئەو یادەی بە پڕ شكۆ و یادی دەربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلی كورد ناوبردووە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە رایگەیاندووە، یادی پڕ شكۆی ڕیفراندۆم، یادی دربڕینی هەستی ئازادیخوازیی گەلەكەمان، لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی.
رۆژی 25 ی ئەیلول سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group