لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە

25/09/2020

نەوا
هاوسەرۆكی یەكێتی باس لەوەدەكات لە 25 ی ئەیلولی ساڵی 2017 دا دەستكەوتەكانی گەلی كورد كراون بە قوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند كەسایەتیەكی سیاسی.
لەپەیامێكدا لە سێهەم ساڵیادی ریفراندۆم، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاندووە،" 25 ی 9ی 2017 ئەو رۆژەی كە چارەنوسی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی كران بە قوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام."
راشیگەیاندووە، سەرباری شكستی ریفراندۆم و بێ هیواكردنی گەلێك لە سەربەخۆیی، بەڵام هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافی رەوای چارەی خۆنوسین بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group