نه‌وا
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عیراق به‌سه‌ردانێك دێته هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منیى هه‌رێمدا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، قاسم ئه‌عره‌جى به یاوه‌رى شاندێكی باڵاى ئه‌منى سه‌ردانی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و له كۆبونه‌وه‌كاندا چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌منى تاووتوێ ده‌كرێن.
ماوه‌یه‌كه دانوستانه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى كێشه له‌سه‌ر چڕكراونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر لایه‌نى ئه‌منى ناوچه جێناكۆكه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبوه.