نه‌وا
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشوی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ماوه‌ی دوو هه‌فته سه‌ڵاح كوێخا به‌هۆی توشبونی به په‌تای كۆرۆنا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا بو، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی كه‌لار هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوبرای بڵاوكرده‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوله‌وه توشی كۆرۆنا ببو، به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی خرایه ژێر چاودێری چڕی پزیشكییه‌وه و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ دانرابو، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی سپارد.
سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 9 ساڵ و 7 مانگ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بو، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له رێوڕه‌سمێكدا خانه‌نشینكرا.