میری كوه‌یت له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

29/09/2020 جیهان

نه‌وا
دیوانی میرایه‌تی كوه‌یت كۆچی دوایی شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح میری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، میری كوه‌یت له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵی دا كۆچی دوایی كردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماته‌مینی گشتیی له‌ وڵاته‌كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌.
شێخ سه‌باح كه‌ ماوه‌ی دوو مانگبوو باری ته‌ندروستی تێكچووبوو له‌ ماوه‌ی رابردوودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرابوو.
شێخ سه‌باح 15 هه‌مین میری كوه‌یته‌ و له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ له‌و پۆسته‌دابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group