رۆژهەڵاتی کوردستان.. مانگی رابردوو شەش کۆڵبەر کوژراون و 18ی تریش بریندار بوون

01/10/2020

نه‌وا

بەپێی نوێترین ئامار لە مانگی رابردوودا شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران کوژراون و 33 چالاکوانیش دەستبەسەر کراون.

 کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، مانگی ئەیلول بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران شەش کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 18 کۆڵبەر و کاتسبکاریش برینداربوون. راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو حەوت کۆڵبەریش دەستبەسەرکراون.
بەپێ ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە لەسەرتای ئەمساڵیشەوە 52 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 137 کۆڵبەری تریش برینداربوون.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەیدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، هیزە ئەمنییەکانی ئێران لەناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 33 چالاکوانیان دەستبەسەرکردووە، بەمەش لەسەرتای ئەمساڵەوە 190 چالاکوان دەستبەسەرکراون.
سەبارەت بە ئاماری لەسێدارەدانیش رایگەیاندووە، مانگی ئەیلول یەک زیندانی ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێ کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی لەمساڵدا سزاکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە گەیشتوەتە 31 کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، مانگی رابردوو هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک مەهاباد بە ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان تەقاندوەتەوە، کە چوار کەسی تێدابووە و هەر چواریان کوژراون و هەر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە شنۆ دوو شوانکارە کوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group