حکوومەت ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی لەبارەی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

01/10/2020

نەوا

بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران رایده‌گه‌یه‌نێت، حکوومەت ڕاپۆرتی سێ مانگی ڕابردوو لەبارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات.

 عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگه‌یاندووه‌، ''حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییەوە کە بۆ سێ مانگی یەکەم ئامادە کراوە، ڕەوانەی پەرلەمان بکات."
وتیشی: ''ڕاپۆرتەکە لە ئامادەکردندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری ئەو ھەنگاوانە بێت کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا ناویەتی."
جێی باسه‌ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە تا یاسای چاکسازی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت بە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەیان نێت، ئامادە بکات.


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group