نه‌وا
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه، هیچ زیانێك به سه‌ربازگه‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌گه‌یشتوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتی ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌ك موشه‌كدا بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، سه‌ربازانی سوپای ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چونه‌ته شوێنێكی پارێزراو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، ئێواره‌ی دوێنێ له سنوری (بەرتلە) كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه ده‌بردرێت، شه‌ش موشه‌ك به ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوێژراون و روداوه‌كه‌ش زیانی گیانی نه‌بووه و داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد رێكاری پێویست و "ئیجرائات" بكات.