نه‌وا
زانایان جۆرێكى نوێى تیرۆسوراته‌كانیان ئاشكراكرد، كه به هێنده‌ى قه‌لێك بوه و ده‌نوكێكى سه‌یرى وه‌ك ده‌نوكى باڵنده‌یه‌كى كیوى هه‌بوه.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره نوێیه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه ناوى Leptostomia begaaensis ى لێنراوه، ده‌نوكه درێژه باریكه‌كه‌ى بۆ لابردنى خۆڵ و پیسى و دۆزینه‌وه‌ى نێچیره‌كه‌ى به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، سه‌ره‌تا وازانراوه كه ئه‌و ئێسك و پروسكه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه بۆ ماسیه‌كى به به‌ردبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام پێكهاته‌یه‌كى نائاسایى تێدا بوه و دواتر ده‌ركه‌وتوه ده‌نوك بوه، ئه‌و ئێسك و پروسكه‌ش له مه‌غریب له‌كاتى هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕانه‌كان بۆ سه‌رده‌مى "خاچى ته‌باشیرى" دۆزراوه‌ته‌وه.
تیرۆسورات به خزمى دایناسۆره‌كان داده‌نرێن، به‌ڵام ناوبانگیان كه‌متره و تائێستا زیاتر له 100 جۆریان دۆزراونه‌ته‌وه و قه‌باره‌یان له نێوان قه‌باره‌ى چۆله‌كه‌یه‌ك و فڕۆكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى شه‌ڕكه‌ردا ده‌بێت.
ئه‌و گیانداره نوێیه له رێگه‌ى ده‌نوكییه‌وه كرم و نێچیره‌كانى تر‌ى دۆزیوه‌ته‌وه و له جۆرى باڵداره خشۆكه‌كان بوه.